كازم فاروق: بهرپرسانی یهكێتی بهشدارن لهو نهگبەتییانەی لە کوردستان روو دەدەن
کوردپرێس:
كازم فاروق له نووسینێکدا كه له لاپهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبووك بڵاویكردووهتهوه دهڵێت، "ئەگەر ئاگاداربن ئەوا مانای ئەوەیە لە دەسەڵاتدا شەریکن و یەکێتیش نیوەی داهاتەکە دەدزن لەگەڵ پارتی، خۆ ئەگەر ئاگادار نەبن، ئەوا مانای ئەوەیە کە بەرامبەر پارەیەکی کەم شاگردی بۆ پارتی دەکەن و سەرباری ئەوەی ئاگاداری هیچ نین و دەسەڵاتی هیچیان نییە، کەچی هەر بەشدارن لە حکومەتەکەی پارتی بەبێ دەسەڵاتی".
كازم فاروق دهشڵێت "بەڵام حەقیقەتەکە ئەوەیە کە لەناو یەکێتیدا هەموو بەرپرسەکانیان ئاگاداری هەموو شتن و بەشداریشن لە هەموو ئەو نەگبەتییانەی کە لە کوردستان روودەدەن، کامەشیان راست دەکەن ئاگادار نین، ئەوا یان لە حکومەت بکشێنەوە یان لە حزبەکەیان بکێشنەوە (ئەگەر دەسەڵاتی کشانەوەیان نییە لە حکومەت)، جگە لەمە هەرچی قسەی ترە بەتاڵە و یەک سودی نییە بۆیان".
هاوكات باس لهوهش دهكات، "یەکێتی و گۆڕان لەم زۆنەدا یان دەبێت لە حکومەت بکشێنەوە، یان خەڵک رەحمیان پێناکات و لە کاتی تەقینەوەی دۆخەکە هەردوکیان وەک پارتی و وەک دەسەڵات مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لە لایەن خەڵکەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران