کۆبوونەوەى گۆڕان و یەکێتى بەڕێوە دەچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دیداری نێوان شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی هاوبەشی نێوانیان دەستی پێکرد.
کوردپرێس:
شاندى باڵاى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرۆکایەتى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و رێکخەرانى ژورى پەیوەندى سیاسى و ژوورى رۆژنامەوانى گەیشتنە دەباشان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ شاندى باڵاى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە ئامادەبونى هاوسەرۆکان.
کۆبوونەوەکە لەسەر داواى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئەنجام دەدرێت و چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت و بزوتنەوەى گۆڕان جەخت دەکاتەوە لە تێپەڕاندنى ئەم دۆخە قەیراناوییەى هەرێم لە بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان و دۆزینەوەى دەرچەیەک بۆ باشکردنى دۆخى گوزەرانى موچەخۆران و هاوڵاتیان.
له كۆبوونهوهكه گفتوگۆ لهبارهی دوایین گۆڕانكارییهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق بهگشتی و قهیرانی دارایی و دواكهوتنی موچه و پهیوهندی نێوان هەردولا دهكرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران