خبر 2020-11-12 08:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جووڵه‌ی بازرگانی له‌ ئیبراھیم خه‌لیل گه‌یشتە ئاستی پێشوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوته‌بێژی ده‌روازه‌ی ئیبراھیم خه‌لیل گوتی، دوای ئه‌وه‌ی به‌ھۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی جموجووڵی بازرگانی که‌می کردبوو، ئێسته‌ دۆخه‌که‌ ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و جووڵه‌ی بازرگانی گه‌یشتووه‌ته‌وه‌ ئاستی پێش کۆرۆنا.

کوردپرێس: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مە 12ی تشرینی دووه‌م، کامی کامل گوته‌بێژی دروازه‌ی ئیبراھیم خه‌لیل به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاندووە: له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو به‌ھۆی کۆرۆنا ئاستی جووڵه‌ی بازرگانی که‌می کردبوو، ئێسته‌ به‌ھۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ھه‌رێمی کوردستان، جموجووڵی بازرگانی گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی پێش کۆرۆنا، ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ جموجووڵی بازرگانی له‌ نێوان ھه‌رێمی کوردستان و تورکیا زۆر زیاد بێت.

هه‌روه‌ها کامی کامل گوتی، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ جووڵه‌ی بازرگانی زیاتر بکه‌ین و ھه‌وڵیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رده‌وامه‌، هه‌رچه‌نده‌ ناتوانین رێژه‌که‌ دیاری بکه‌ین، به‌ڵام جموجووڵی بازرگانی زۆر زیادی کردووه‌ و به‌رده‌وامیش له‌ زیادبووندایه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.