جووڵه‌ی بازرگانی له دەروازەی ئیبراھیم خه‌لیل گهیشتە ئاستی پێشوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوته‌بێژی ده‌روازه‌ی ئیبراھیم خه‌لیل دەڵێت دوای ئه‌وه‌ی به‌ھۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستی جموجووڵی بازرگانی که‌می کردبوو، ئێسته جووڵه‌ی بازرگانی گه‌یشتووه‌ته‌وه ئاستی پێش کۆرۆنا.
کوردپرێس: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مە 12ی تشرینی دووه‌م، کامی کامل گوته‌بێژی دروازه‌ی ئیبراھیم خه‌لیل به "وشه"ی ڕاگه‌یاندووە: له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو به‌ھۆی کۆرۆنا ئاستی جووڵه‌ی بازرگانی که‌می کردبوو، ئێسته به‌ھۆی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ھه‌رێمی کوردستان، جموجووڵی بازرگانی گه‌یشتووه‌ته ئاستی پێش کۆرۆنا، ئه‌مه‌ش وای کردووه جموجووڵی بازرگانی له نێوان ھه‌رێمی کوردستان و تورکیا زۆر زیاد بێت.
هه‌روه‌ها کامی کامل گوتی، ئێمه ده‌مانه‌وێ جووڵه‌ی بازرگانی زیاتر بکه‌ین و ھه‌وڵیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده ناتوانین رێژه‌که دیاری بکه‌ین، به‌ڵام جموجووڵی بازرگانی زۆر زیادی کردووه و به‌رده‌وامیش له زیادبووندایه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران