خبر 2026-10-15 15:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای سلێمانی سزای زیندانی کردنی بەسەر لاهوور تاڵەبانی و هاوڕێکانیدا سەپاند

له‌ دانیشتنی دادگاییكردنی لاهوور شێخ جه‌نگی و هاوڕێكانیدا دادوه‌ر سزای به‌سه‌ر ناوبراو و ده‌ستگیركراوانی دیكه‌دا سه‌پاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دادگای سلێمانی سزای پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر لاهوور تاڵەبانی و سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانكردنی به‌سه‌ر پۆڵات تاڵەبانی (شێخ جەنگی) و هه‌روه‌ها سزای دوو ساڵی به‌سه‌ر ڕێبوار حامید حاجی غالی سه‌پاند.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌، دوان له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی دۆسیه‌ی لاله‌زار به‌ناوه‌كانی عومەر شێخە و کەیوان ئازادكراون.

به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای سلێمانی، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ده‌ستگیركراوان بۆتان، پێشه‌وا، رێبوار قودره‌ت و رێنوار زریان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانكردن سزادراون، هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ست مینه‌ به‌ دو ساڵ زیندانیكردن سزادراوه‌ و ئاراس حه‌مه‌ عه‌لی به‌ ساڵێك و شه‌ش مانگ زیندانیكردن سزادراوه‌.

دۆسیەی دەستگیرکراوانی لالەزار لە سلێمانی پەیوەستە بەو گرژیی و ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییانەی کە لە شەوی 22ی (ئاب/8)ی 2025 لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە شاری سلێمانی لەنێوان هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەکدارانی سەر بە لاهوور تاڵەبانی ڕوویاندا، کە بوەهۆی دەستگیرکردنی دەیان کەس لە لایەنگران و پاسەوانەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.