پەرلەمانی عێراق متمانە بە ١٤ پۆستی دیکەی کابینەی زەیدی دەبەخشێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی شەوی پێنجشەمە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦دا کە بە ئامادەبوونی ٢٦١ پەرلەمانتار بەڕێوە چوو، توانی متمانەی یاسایی بە ١٤ پۆستی باڵای دەسەڵاتی جێبەجێکردن ببەخشێت، بەڵام یەکلایینەکردنەوەی دوو پۆستی دیکە کۆبوونەوەکەی بۆ کاتێکی تر دواخست.
لەم کۆبوونەوەیەدا خاڵە سەرەکییەکان بەم شێوەیەن:
سەرەڕای چڕبوونەوەی ناکۆکیی نێوان فراکسیۆنە سیاسییەکان کە بۆتە هۆی دواکەوتنی دەستپێکی کۆبوونەوەکە، پەرلەمان متمانەی بەخشە سێ لە کاندیدانی جێگری سەرۆکوەزیران کە بریتیین لە محەمەد تەمیمی، موحسین مەندەلاوی و لەیس خەزعەلی.
پەرلەمان متمانەی بە ١١ وەزیر بەخشی، لەوانە رێباز حەملان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، نایف شەممەری بۆ وەزارەتی بەرگری، و یاسر مالیکی بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
لە بەرامبەردا، دەنگدان لەسەر کاندیدکردنی د. فارس بریفکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و روئا عامر سالم بۆ پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەران بۆ کاتێکی تر دواخرا تا بە سازانی سیاسی یەکلایی بکرێنەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران