یەکێتی و پارتی: بە یەکەڵوێستی لەگەڵ بەغدا کۆ دەبینەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یه‌كێتی و پارتی له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی له سلێمانی، شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتیی كۆبوونه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ردوولا كۆک بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌ممه‌ی داهاتوو (1ی 12ی 2026) له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داكۆكی كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به هاوبه‌شی به‌رگریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
بۆچوونی بەکارهێنەران