خبر 2026-11-28 12:15 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی باڵای پارتی دەگاتە سلێمانی

شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌گاته‌ سلێمانی و ئه‌ندامانی دیكه‌ پێكهاتون له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی دیداری لوتكه‌یی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئاگادار له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی و بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە ده‌گه‌نه‌ سلێمانی.

ئه‌مڕۆ دوو كۆبوونه‌وه‌ له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م لووتكه‌یی ده‌بێت نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی و كۆبوونه‌وه‌ی دوه‌میش به‌ ئاماده‌بونی شاندی هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بەپێی وته‌ی سەرچاوەكه‌، ئامانج لەو سەردانە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گرنگە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، له‌باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تەوەری سەرەکیی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی لێکەوتە و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، لەو چوارچێوەیەدا هەردوولا هەوڵ دەدەن بۆ یەکخستنی هەڵوێست و بڕیارەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەرامبەر بە پێشهاتە نوێیەکان، تاوەکوو بە یەکگوتارییەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌، بڕیارە له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هەنگاوی کردەیی بنرێت بۆ پێکهێنانی دو لیژنەی هاوبەشی یاسایی و سیاسی لە نێوان هەردو حزبدا. ئەرکی سەرەکیی ئەو دو لیژنەیە بریتی دەبێت لە گەڵاڵەکردنی ڕەشنوسێکی هاوبەش و یەکگرتو، تاوەکو بکرێتە بنەمای سەرەکی بۆ گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی داهاتوی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.