خبر 2026-11-27 08:54 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتی پشتیوانی لە ده‌ستپێشخه‌ریی فایه‌ق زێدان ده‌كات بۆ گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی گشتگیر

فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، پشتیوانی له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كات بۆ گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی گشتگیر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستور و پاراستنی هاوسه‌نگی و شه‌فافیه‌ت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پشتگیریی ده‌ستپێشخه‌ریی فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی گشتگیر به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی، سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌.

سه‌باره‌ت به‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانیش، فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختیكرده‌وه‌، پێویسته‌ ده‌ستوور ببێته‌ نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و زامنكردنی مافه‌كانی سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق، به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد كه‌ له‌ ڕابردوودا له‌ پێناو ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیدا قوربانیی داوه‌.

فراكسیۆنی یه‌كێتیی ڕاشیگه‌یاند، "گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش زامنی یه‌كپارچه‌یی عێراقه‌ له‌پێناو بنیاتنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش، هاوكات پشتگیریی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین كه‌ ببێته‌ هۆی پاراستنی شه‌فافیه‌تی داهاته‌كانی عێراق، بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی سامانی گشتیی وڵات".
 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌ كۆشكی به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونی نزار ئامێدی سه‌رۆک كۆمار، عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆک وه‌زیران، هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، بڕیار درا به‌ سه‌رپه‌رشتیی زێدان گفتوگۆی نیشتمانی ئه‌نجامبدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.