پێویسته تاكی كورد بڕوای به‌خۆی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بین كه‌س نامانپارێزێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی له‌میانه‌ی وتارێكدا له رێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی خولی 20ـه‌می په‌یمانگه‌ی كادیرانی پارتی له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پارتی له قۆناخێكی زۆر هه‌ستیار و زه‌حمه‌ت بۆ كورد دامه‌زراوه، به‌ڵام پارتی نه‌یهێشت نائومێدی جێگیر ببێت و ئومێدی خسته‌وه ناو ده‌رونی هه‌مو تاكی كورد، شۆڕشی ئه‌یلولیش به سه‌ركردایه‌تیی بارزانی نه‌مر شۆڕشی هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی كورد بو و كورد له هه‌مو پارچه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شداربون و شۆڕشی گوڵانیش ئه‌گه‌ر یارمه‌تیی برایانمان له باكور و رۆژئاوا نه‌بوایه نه‌مانده‌توانی به‌رده‌وام بین.
مه‌سعوود بارزانی وتیشی: "پارتی حه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یانده هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و پارتی بڕوابه‌خۆبونی دروستكرد و ئه‌مه حه‌قیقه‌ته، پێویسته تاكی كورد بڕوای به‌خۆی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بین كه‌س نامانپارێزێت".
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای ناوچه‌كه، مه‌سعوود بارزانی له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "دۆخی ناوچه‌كه زۆر هه‌ستیاره و كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، شه‌ڕێكی گه‌وره له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ ڕوویدا و هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان تا ئاستێكی زۆر له به‌ڵایه‌كی زۆر گه‌وره پارێزران".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، سه‌رۆكی پارتی ئاشكرایكرد: "حه‌ز ده‌كه‌ین باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و نه دوژمنین له‌گه‌ڵ ئێران و نه له‌گه‌ڵ توركیا و هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه، هیواخوازیشین شه‌ڕی ناوچه‌كه‌مان له‌كۆڵ ببێته‌وه و به ئاشتی كۆتایی بێت".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌سعوود بارزانی رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئێستا باشن و ئێمه به پێی ده‌ستور داوا ده‌كه‌ین، داوای زیاتر له‌وه ناكه‌ین كه له ده‌ستووردا هاتووه و كه‌متر له‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه قبووڵ ناكه‌ین".
بۆچوونی بەکارهێنەران