لە سەقز بەهۆی لێچوونی گازەوە ژن و مێردێک گیانیان لەدەست دا
لە شاری سەقز بەهۆی لێچوونی گاز، ژن و مێردێک بە سەختی سووتان و دوای 10 رۆژ مانەوە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکی لە نەخۆشخانە، هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی 24ی ئەیلوولی 2026، لە کاتی ئامادەکردنی خواردندا بوتڵی گاز بە دوو هاوژیندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە بە سەختی سووتاون و بریندار بوون.
بەهۆی سەختیی رێژەی سووتانەکەیان، ئەو دوو هاوژینە دەستبەجێ گواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو لە تاران، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی تشرینی یەکەمی 2026، دوای 10 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئامارەکانی دادپزیشکیی ئێران، ساڵی ڕابردوو 831 کەس لە سەرتاسەری ئێران بەهۆی تەقینەوە، لێچوون و ژەهراویبوون بە گاز گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران