خبر 2026-11-16 10:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا:

هانی گفتوگۆی نێوان پارتی و یەکێتی دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان

کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا ڕایگەیاند وڵاتەکەی پشتگیری لە "قەوارەیەکی بەهێز و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان دەکات و کاراکردنەوەی پەرلەمان بە هەنگاوێکی یاسایی دەزانێت" و هانی گفتوگۆی نێوان پارتی و یەکێتی دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە لە پیرمام، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ئێمانوێل مینیو، کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

هێمن هەورامی بە کۆنسووڵی فەرەنسای گوتووە، "کاراکردنەوەی پەرلەمان دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردن بەپێی تەواوی رێکارە یاسایی و پەیڕەوییەکان ئەنجام دراوە."

بە گوێرەی راگەیێندراوێک، هەروەها ئامادەیی و پابەندبوونی پارتی بۆ دیالۆگ لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بنەمای دوایین پەیامی مەسعوود بارزانی دووپات کردووەتەوە.

کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا خستەڕوو و جەختی کردەوە کە هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و فەرەنسادایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.