نێچیرڤان بارزانی:
مام جەلال دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال بڵاوکردەوە و دەڵێ "باشترین وەفاداری بۆ مام جەلال ئەوەیە گفتوگۆ، تەبایی و یەکڕیزی بکەینە رێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 3ی تشرینی 2026 پەیامێکی بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "بەوپهڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عێراق تەرخان کرد و لە سەختترین قۆناخەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو".
لە پەیامەکەدا هاتووە، باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جهلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تهبایی و یهکڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق بکرێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران