ڤیدیۆ
خبر 2026-10-04 09:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 11ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 11ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 

نێچیرڤان بارزانی: خوازیاری عێراقێکین کە پارێزەری ئاسایشی هەموو پێکهاتەکان بێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەشداریی لە ڕۆژی سەروەریدا کرد و ڕایگەیاند: ئێمە خوازیاری عێراقێکی دەستووریی فیدراڵی، سەقامگیر و خاوەن سەروەریی تەواوین. وڵاتێک کە بێ جیاوازی پارێزەری ژیان و ئاسایشی هەموو پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی بێت.

......

گۆڕینی خانوو و تەلارە دێرینەکانی سلێمانی بۆ ناوەندی پاراستنی ناسنامەی کوردی

هاوكات لەگەڵ گەشەی خێرای دروستکردنی تەلار و گۆڕانی سیمای سلێمانی، گرووپێک لە چالاکوانانی کەلتووری لەم شارەدا هەوڵ دەدەن خانووە مێژووییەکان و بینا لەبیرکراوەکان لە وێرانبوون ڕزگار بکەن و بیانکەنە جێگەیەک بۆ شیعر، مۆسیقا، کەلەپووری جەماوەری و پاراستنی یادەوەریی بەکۆمەڵی کوردی.

..........

پێویستیی بەشداریی لایەنی بێلایەن لە پڕۆسەی ئاشتیی کوردەکان و تورکیا

ئەگەرچی پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوامە، بەڵام نەبوونی دامەزراوەیەکی سەربەخۆ بۆ پشتڕاستکردنەوەی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و دیارنەبوونی ئاسۆیەکی سیاسی دوای کۆتاییهاتنی چالاکیی چەکداری، دوو کەلێنی گرنگی لە پڕۆسەی ئاشتیی کورد لەگەڵ تورکیادا دروستکردووە.

......

هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کورد

ئێستێفان دوجاریک، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ڕایگەیاند: نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لە پاراستنی مافە زمانەوانی، کەلتووری و مافەکانی تری پێکهاتەکان دەکات، لەوانەش کورد لە سووریا، هەروەها پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتی لە نێوان کورد و دەوڵەتی تورکیا کردووە و ئامادەیە بۆ پشتیوانیکردن لەم پرۆسەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.