خبر 2024-03-05 10:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لاهوور شێخ جەنگی:

نابێت کەس لە مافی هەڵبژاردن و خۆهەڵبژاردن بێ‌بەش بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت: مافی هەڵبژاردن و خۆهەڵبژاردن بنچینەی سیستەمە دیموکراسییەکانن و نابێ و ناکرێ کەس لێی بێبەش بکرێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: سەرئەنجام دوای چەندجارێک دواخستن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ڕۆژی ۱۰ی حوزەیرانی ئەمساڵی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. لەکاتێکدا، پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین، هیوادارین ئەمە دوا وادە بێت و لەژێر هیچ بیانوویەکدا، هەوڵی دواخستن یان ئاستەنگ دروستکردن بۆ رەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکی کوردستان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان نەدرێ.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەشداریی کارای خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنانەدا، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی لە کوردستاندا. هاوکات گەڕاندنەوەی شانوشکۆی هەرێمی کوردستانە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، وەک گەلێکی زیندوو کە بڕیار لە چارەنووس و ئاییندەی خۆی دەدات.

ناوبراو داواشدەکات، نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی دەنگدان ئیهمال نەکرێت و ئەوە وەک ئەرکێکی نیشتمانی سەیر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.