خبر 2024-03-05 10:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری دەرەوە تورکیا:

هەلومەرجەکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق گونجاو نییە

بەشی تورکیا- هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هەلومەرجەکان گونجاو نین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا زیاتر لەمبارەوە وتی: لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دۆسیەی سووریایان تاوتوێ کردووە.

ناوبراو زیاتر وتی: "پێویستە بە وردی قسە لەسەر ئەو پرسانە بکەین کە پەیوەندییان بە دۆسیەی سووریاوە هەیە؛ گەڕانەوەی ئاوارەکان و نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و شتی تر، هەموویان بابەتی هەڵپەسێردراون و پێویستیان بە کات هەیە".

شایانی باسە دوو ڕۆژ لەمەوبەر، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئاساییبوونەوەی نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیای ڕەتکردەوە و ڕایگەیاندبوو، بەهۆی دۆخی غەززەور، ئێستا ئاساییکردنەوە مەحاڵە.

پێش ئەوە میدیاکانی ڕووسیا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، ڕەتیانکردەوە هیچ دیدارێکی داهاتووی نێوان بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، هاوتا تورکەکەی ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.