خبر 2023-10-25 05:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێم و کۆنسوڵی نوێی چیندا:

پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی نوێی چین لە هەولێر کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لیۆ جیۆن، كۆنسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چینی میلـلی "باسیان لە پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوان‌كردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە."

 لیۆ جیۆن، كۆنسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چین ئاماژەی بە پلانی داهاتووی وڵاتەکەی كرد بۆ كردنەوەی بەشی خزمەتگوزاریی ڤیزا و دروست‌كردنی بینای كۆنسوڵخانەیان لە هەولێر.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێ‌كردنی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە، بەشێکی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.