شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2023-10-24 10:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و جەماڵ ئەلزاری بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی و سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم لە سەلاحەددین کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە ۲۴ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شێخ جەماڵ ئەلزاری، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی تەقەدوم کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی و لەیەک‌نزیک‌بوونەوە و ڕاگۆڕینەوەی نێوان لایەن و پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان کرایەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە