خبر 2020-09-09 13:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە گرتووخانەی حەسەکە دەستگیر کراوانی داعش ئاژاوە دەننەوە

بەشی سووریا- چەکدارانی دەستگیر کراوی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە گرتووخانەی شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا، هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 9-9-2020، چەکدارانی دەستگیر کراوی داعش لە گرتووخانەی سناعە لە حەسەکە، دەستیان بە ئاژاوەگێڕی کردووە و داوا دەکەن بە زوویی دادگایی بکرێن.

بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی زۆری ئاسایشی کوردستانی سووریا لە دەوروبەری گرتووخانەکە بڵاو کراونەتەوە و تا ئێستا نازانرێ هیچ زیانێکی مرۆیی لەو ئاوەگێڕییەی ئەمڕۆی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش کەوتووەتەوە یان نا.

پێشتریش ئەو چەکدارە دەستگیرکراوانەی داعش چەند جارێک ئاژاوەگێڕییان کردووە و هەوڵی هەڵاتنیان لەو گرتووخانەیە، داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.