پەرلەمانتاری یەکگرتوو: تا ئێستا 21 واژۆ بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکوومەت کۆ کراوەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان دوبارە یاداشت بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆک و جێگر و وەزیری دارایی کۆ دەکەنەوە و تا ئێستاش 21 واژۆ بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکوومەت کۆ کراوەتەوە.
کوردپرێس: ئەبووبەکر هەڵەدەنی پەرلەمانتاری یەکگرتوو بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕایگەیاندووە: یاداشتەکانی لێپرسینەوەیان بە جیا ئامادە کردووە و هی جێگری سەرۆک حکوومەت و وەزیری دارایی تەواو بووە.
ناوبراو وتیشی بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی حکوومەت 21 واژۆیان کۆ کردۆتەوە و دوو پەرلەمانتار ماون واژۆی بکەن ئینجا هەرسێ یاداشتەکە پێشکەش دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند هەفتەیێکە سەرقاڵی کۆ کردنەوەی واژۆ و یاداشتەکانین و هیوادارین سەرۆکایەتی پەرلەمان بە زووترین کات بیخاتە بەرنامەی کارەوە.
هەڵەدەنی ئاماژەی بەوەش کرد فشاری زۆر لەسەر پەرلەمانتاران و حزبەکانیان هەیە بۆ ئەوەی واز لەم یاداشتەکە بهێنن، بەڵام ئەوان سوورن لەسەر لێپرسینەوە لە حکوومەت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران