تێکەڵکردنی هەسەدە لەناو سوپای سووریا بەشداربووە لە سەقامگیریی وڵات‌دا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌میانی به‌شداریکردنی له دیداری مێری له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه له‌نێوان هه‌سه‌ده و حکوومه‌تی سووریا بێته کایه‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش بگرێته‌وه له شانۆی سیاسی و سه‌ربازیی سووریا گۆڕانکاری گشتی هه‌یه، شۆڕشێک هه‌بوو تاوه‌کوو ئێستا له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو ببێت، واتا سووریا له قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌دایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "پڕۆسه‌ی تێکه‌ڵکردنه‌وه له‌نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و حکوومه‌تی سووریا به‌شێوه‌یه‌کی باش چووه‌ته پێشه‌وه، بۆیه ده‌توانم بڵێم که ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌ڕاستی هاوکار و به‌شداربووه له بنیاتنان و هێنانه ئارای سه‌قامگیریی، بۆیه ئه‌زموونی ئیداره‌ی خۆسه‌ر باش بووه و تاوه‌کوو ئێستاش هه‌یه، له مێشک و زیهنیه‌تی سووریا و باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ماوه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د روونیشیکرده‌وه، ئیداره‌ی خۆسه‌ر ئه‌زموونی باش و ئه‌رێنی هێنایه کایه‌وه که ئه‌ویش به‌شداری ژنانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌و یه‌کگرتن و تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا ڕوویداوه، به‌ڵام بابه‌تی به‌شداریکردنی ژن له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تدا جێگه‌ی نیگه‌رانییه".
په‌یوه‌ست به مافه‌کانی کورد، ئیلهام ئه‌حمه‌د وتی: "ئه‌وه‌ی بۆ کورد به‌ده‌ستهاتووه ئه‌وه‌یه که به بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی دان به مافی کورد و زمانی کورددا نراوه که ئه‌وه یه‌که‌مجاره له‌مێژوی سووریادا بڕیاری له‌وجۆره دراوه به‌ڵام له جێبه‌جێکردنیدا پێمان وایه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ناته‌واوه و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی پڕاکتیکی جێبه‌جێ بکرێت".
ئه‌وه‌شی وت، "حکوومه‌تی سووریا به‌رپرسیاره بۆ ئه‌وه‌ی بێت که میکانزمێک بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی تایبه‌ت به مافه‌کانی کورد دابنێت".
ئیلهام ئه‌حمه‌د وتیشی، "دەوڵەت بەرپرسیارە لە دانانی میکانیزم بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە، هۆکاری گرژییە ئەمنییەکانیشی بۆ عەقڵییەتی دەمارگیری و رەگەزپەرستیی هەندێک لایەن و دەستوەردانی دەرەکی و ناوچەییه کە دەیانەوێت سەقامگیری تێکبدەن".
بۆچوونی بەکارهێنەران