خبر 2026-10-12 09:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆ بوونەوە

شاندی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا کۆ بوونەوە و لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین پرسی گرنگ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی نوێنەرانی ژن لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان- دەم پارتی، کە ڕۆژی ٧ـی تشرینی یەکەم لە کوردستانی تورکیاوە گەیشتە سووریا، دوای سەردانیکردنی دامودەزگاکانی ناوچەکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا کۆ بووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی ئەنتێگراسیۆن لە سووریا و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتک لە تورکیا، هەوڵە هاوبەشەکانی داهاتوو، پشتیوانی و هاوکاری بۆ شارەوانییەکانی ڕۆژئاوا ئەنجام درا.

ئەمەش لە کاتێکدایە شاندەکە پێکهاتووە، لە هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین و هاوسەرۆکی کۆمیتەی دیپلۆماسی حکوومەت دێڤریم دەمیر، سەفیە عەلاداغ هاوسەرۆکی شارەوانی یەنیشەهیری ئامەد، سەڤیم بیچیچی هاوسەرۆکی ناوچەی فارقینی ئامەد، بەشتاش ئەپۆزدەمیر هاوسەرۆکی تەتوانی بەلکزێ و ڕووکەن دەمیر ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.