موفتییێکی داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر کرا
هێزه ئه‌منیه‌کان موفتی رێکخراوی داعشیان له سنووری پارێزگای که‌رکووک ده‌ستگیرکردوه، که له‌ژێر ناوی "دادگای داد و سکاڵاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" کاری کردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لهبهیاننامهیێکدا بڵاوی کرده‌وه، له ڕێگه‌ی به‌دواداچونی به‌رده‌وامی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵگریه‌وه، یه‌کێک له تیرۆرسته‌کان گه‌ڕه‌کی ئازادی شاری که‌رکووک ده‌ستگیر کران که به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواکراو بوو.
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراوه موفتی داعش بووه له دادگای "داد و سکاڵاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" له قه‌زای عه‌باسی و له ریزه‌کانی ئه‌و گرووپه چهکداریهدا به‌رده‌وام کاری کردووه، دوو ئه‌ندامی دیکه‌ی خێزانه‌که‌شی به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داوا کراون.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق دەشڵێت، له‌ئێستادا وتەی ئه‌و موفتیه‌ی داعش وه‌رگیراوه و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری کراوه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێکاری و یاسایی و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران