خبر 2019-06-25 04:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تابلۆی کوردی شاری بدلیس جارێکی تر دانرایەوە

بەشی تورکیا- تابلۆی کوردیی خێرهاتنی شاری بدلیس کە پاش سەرکەوتنی کاندیدی پارتی داد و گەشە هەڵگیرابوو پاش کاردانەوەکان جارێکی تر دانرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تابلۆی کوردیی خێرهاتنی شاری بدلیس کە پاش سەرکەوتنی کاندیدی پاتی داد و گەشە (ئاکپارتی) کە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەو شارەدا بە فەرمانی ناوبراو هەڵگیرابوو پاش کاردانەوە نەرێنییەکان بەو هەوڵە، جارێکی تر دانرایەوە.

لە تابلۆ نوێکەدا بە زمانەکانی تورکی، کوردی، زازایی و عەرەبی نووسراوە "بەخێر هاتن بۆ شاری بەدیعوزەمان سەعید نەوڕەسی".

شایانی باسە، لابردنی تابلۆ کوردییەکان لە شارەکانی بدلیس و تووختەوان لەلایەن شارەوانەکانی سەربە پارتی داد و گەشەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە تا ئاستێک کە جێگری ئاکپارتی ڕایگەیاند تابلۆکان دووبارە دادەنرێنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.