یوونس مورات و فاتمە ئیزۆل بە هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ئامەد هەڵبژێردران
لە سێیەمین کۆنگرەی ڕێکخستنەکانی پارتی دەم پارتی لە پارێزگای ئامەد، هەریەکە لە یوونس مورات ئاکن و فاتمە ئیزۆل بە زۆرینەی دەنگ وەک هاوسەرۆکانی نوێی دەم پارتی لە ئامەد هەڵبژێردران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنگرەکە لە ناوەندی چاند و هونەری ئامەد و بە بەشداریی تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران، کەسایەتییەکان و لایەنگران بەڕێوەچوو.
دوای هەڵبژاردنی وەک هاوسەرۆک، گوتە مێژووییەکەی یونس مورات ئاکن کە بەر لە 30 ساڵ لە دژی سەپاندنی سیستەمی جەردەوانی لە ناوچەی لیجێی ئامەد گوتوویەتی، دیسانەوە بووەتەوە ڕۆژەڤ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی هەبووە.
ئاکن لەو کاتەدا لە وەڵامی شاندێکی سەربازیی حکوومەتی تورکیادا کە بۆ سەپاندنی جەردەوانی سەردانی ناوچەکەیان کردبوو، گوتوویەتی: "هیچ کەسێک لە لیجێ نایەوێت ببێتە جەردەوان. نەقیبی سوپای تورکیا پێمان دەڵێت پارەتان دەدەینێ لەبەرامبەر بوونتان بە جەردەوان، ئێمە ئەو پارەیە دەدەین بە نەقیب با خۆی ببێت بە جەردەوان".
بۆچوونی بەکارهێنەران