ئۆجەلان ئەندامی کۆمیسیۆنی ژێرین نییە، ئەو ڕێکخەری سەرەکیی پڕۆسەی ئاشتییە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا هەڵسەنگاندنی وردی بۆ قۆناغەکانی ئێستای پرۆسەکە، دۆخ و پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕوانگەی تەڤگەری ئازادی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و هاوکات پێشهات و ڕووداوەکانی پارچەکانی کوردستان و ناوچەکەی کرد.
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی سەبارەت بە یاسای چوارچێوە ئێمە ڕاگەیاندراومان بڵاوکردەوە. لە سەرەتاوە ڕێبەرمان و تەڤگەرەکەشمان لەسەر ئەم مژارە زۆر ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە. بێگومان ئەم یاسایە بەردەوام لەم چوارچێوەیەدا نەبوو. ئێمە ڕەخنەشمان لێ گرت. یاسایەکی پڕ لە کەموکوڕی، ناکۆکی و پارادۆکس بوو. بەم شێوەیە جێبەجێکردنی دەستبەجێی، مەحاڵە.
ناوبراو وتیشی مەبەستی ئێمە لە یەکپارچەییبوونی یاساکە ئەوەیە کە دەبوایە هەلومەرجەکانی ژیان و کارکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، تەواوی بەڕێوبەرایەتیی تەڤگەر، هەموو ئەو هەڤاڵانەی ئێستا خراونەتە دەرەوەی چوارچێوەی ئەم یاسایە، لە بەڕێوبەرایەتیی خوارەوە تاوەکو هەموو پێکهاتەکە، بەتایبەتی ڕێبەرمانی لەخۆبگرتایە. لەسەر ئەم بنەمایە دەبوایە مامەڵەیەکی وا نیشان بدرایە کە هەنگاوی دیموکراتیک، سیاسی و یاسایی بنرێن.
بەسێ هۆزات ڕاشیگەیاند ئیتر هەموو جیهان دەزانێت، چەک ئەنجامێکە، پەکەکە ئەنجامێکە. بوونی پرسی کورد پەکەکەی هێنایە بوون، تێکۆشانی چەکداری لەگەڵ خۆیدا هێنا. بێگومان بۆ ڕەخساندنی زەمینەی چارەسەری ئەم پرسە و ڕێگەکردنەوە، پێویستییەکی جددی بە هەنگاوی دیموکراتیک، سیاسی و یاسایی هەبووە و هەیە. ئەم یاسایە نەیتوانی ببێتە وەڵامدارەوەی ئەم بابەتە. ئەمە ئاشکرایە. لەم مژارەدا بەتەواوی ناتوانین بڵێین یاسایەکی بنەڕەتییە. دەقێکی یاساییە. بەم شێوەیە لەوانەیە خاوەن واتایەک بێت.
ناوبراو ئاشکرای کرد با بڵێین هەنگاوێکە کە لەم پرۆسەیەدا نرا، هەنگاوێکی یاسایی. بەڵام ڕاستەقینە نابێت ئەگەر لەمە زیاتر مانای بدرێتێ. لە دەستپێکی پرۆسەکەوە، ئەوە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە ئێمە وەکو تەڤگەر هەنگاوی گرنگمان ناوە. بەتایبەتی دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەرمان لە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ زۆر هەنگاو نران. کۆنگرەی کۆتاییهێنان بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی پەکەکە، پێشکەوتنێکی زۆر مێژوویی بوو. لەم کۆنگرەیەدا بڕیار درا کە تێکۆشانی چەکداری دژی تورکیا ڕابگیرێت، بەڵام بۆ بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیە پێویستە ڕێبەر ئاپۆ خاوەن هەلومەرجی ژیان و کارکردنی ئازاد بێت، هەلومەرجی ئەوە بڕەخسێنرێت کە ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت بە شێوەیەکی ئازادانە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبەرێت. ئەمە وەکو مامەڵە و پێویستییەکی سەرەکی دەستنیشانکرا.
ئەمە هێشتا بەم شێوەیەیە. ئێوەش گوتتان، نوعمان کورتولمووش بەر لە چەند ڕۆژێک لێدوانی دا. گوتی، پرۆسەکە بە پێی پێویست، لەسەر ڕێی خۆی بەڕێوەدەچێت. ئێمە نازانین، هیچ پرۆسەیەک لە ئارادا نییە کە بە پێی پێویست بەڕێوەبچێت. ڕاستیی بابەتەکە ئەمەیە. پرۆسەکە زۆر بە قورسی بەڕێوەدەچێت. تاوەکو ئێستا لەلایەن دەوڵەتەوە هیچ هەنگاوێکی دیموکراتیک، سیاسی و یاسایی نەنراوە. دۆخی ڕێبەرمان ئاشکرایە. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت و بچێتە پێشەوە، ئاشکرایە کە ڕەخساندنی هەلومەرجی ئازادی ژیان و کارکردنی ڕێبەرمان پێویستییەکی حەتمییە. لەم مژارەدا هیچ پێشکەوتنێک نییە.
لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا چۆن پرۆسەکە بێ کەموکوڕی و لەسەر ڕێی خۆی بەڕێوەدەچێت؟ دۆخێکە کە مایەی تێگەیشتن نییە. پرۆسەکە زۆر بە قورسی و بە هێواشی بەڕێوەدەچێت. تاوەکو ئێستاش بە قورسی و بە هەنگاوی یەکلایەنەوە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەچووە. بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە بەر لە هەر شتێک وەکو پێویستییەکی سەرەکی پێویستە ڕێبەر ئاپۆ خاوەن هەلومەرجی ئازادی کارکردن و ژیان بێت. پێویستە ڕێبەرمان خاوەن هەلومەرجێک بێت کە بتوانێت بە فەرمی و پراکتیکی ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبەرێت.
لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە خەڵک؛ سیاسەتمەدار، ئەکادیمیسیەن، نووسەر، ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەوان، بەڕێوەبەریی ڕێکخستنی، پارتە سیاسییەکان، ڕێکخستن، هەموو توێژەکان پێویستە بتوانن بە ئاسانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بکەن و ڕێبەریشمان بتوانێت بە شێوەیەکی ئاشکرا و ئازاد دەنگی خۆی بگەیەنێتە ڕای گشتی. بەڕێوەچوونی سەرکەوتووی پرۆسەکە بەم شێوەیە دەبێت.
ئەگەر لەسەر ڕێی خۆی بەڕێوەبچێت، پێویستە لەسەر ئەم ڕێبازە بەڕێوەبچێت. ئەگەر پرۆسەکە لەسەر ڕێی خۆی بەڕێوەبچێت، پێویستە ڕێبەر ئاپۆ خاوەن هەلومەرجی ئازادی کارکردن و ژیان بێت کە بە فەرمی و پراکتیکی پرۆسەکە بەڕێوەبەرێت. ئەگەر نا، وەکو گوتم، پرۆسەکە بە قورسی و بە هەنگاوی یەکلایەنە بەڕێوەدەچێت. ئەم پرۆسەیە بە یەکلایەنە بەڕێوەناچێت. مەحاڵە. پێویستە ئەمە بگوترێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران