خبر 2019-06-25 04:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا کۆماندۆکانی ناردۆتە سەر سنووری سووریا

بەشی سووریا- ئەرتەشی تورکیا جارێکی دیکە کاروانێکی سەربازیی لە هێزە جیاوازەکان پێکهێناوە و بە 20 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە بۆ ناوچەی سەر سنووری ڕیحانلی لە پارێزگای خەتای ناردوونی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی کە لە ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەدەست گەیشتوون باس لەمە دەکەن کە ئەرتەشی تورکیا جارێکی دیکە کاروانێکی سەربازیی لە هێزە جیاوازەکان پێکهێناوە و بە 20 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە بۆ ناوچەی سەر سنووری ڕیحانلی لە پارێزگای خەتای ناردوونی.

ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند ئامانج لە ناردنی هێزەکان و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان بۆ سنووری باشووری تورکیا تۆکمە کردنی یەکەکانی سەر سنووری تورکیا- سووریایە.

شایانی باسە پاش سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە ئیدلیب سوپای تورکیا لە چەندین قۆناخی جیاوازدا هێزی نوێی بۆ سەر سنوورەکان ڕەوانە کردووە.

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.