زه‌ریف: ئاشکرایه تیمی "ب" تینووی شه‌ڕه
به‌شی ئێران- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له توویتێکدا نووسیی: به‌ته‌واوه‌تی ئاشکرایه که تیمی "ب" نیگه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا نییه و تینووی شه‌ڕه.
کوردپرێس:
شه‌وی دووشه‌ممه 3ی پووشپه‌ڕی 1398 به‌رانبه‌ر به 24ی حوزه‌یرانی 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له توویتێکدا وه‌ڵامی قسه‌کانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکای دایه‌وه ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له که‌نداوی فارس.
ناوبراو له توویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی: "سوپای ئه‌مریکا هیچ کارێکی له که‌نداوی فارس نییه و ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌سه‌دا 100 دروسته. له ڕاستیدا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و جیهاندایه به‌ڵام ئێستاکه ئاشکرا بووه تیمی "ب" نیگه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا نییه. ئه‌وان سووکایه‌تی به دیپلۆماسی ده‌که‌ن و تینووی شه‌ڕن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران