خبر 2019-06-08 14:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەروین بوڵدان داوا دەکات شاندە سیاسییەکانیش مۆڵەتیان پێبدرێت ئۆجەلان ببینن

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکى هەدەپە ڕایدەگەیێنێت، نەک تەنها پارێزەران و بنەماڵەکان، بەڵکوو پێویستە شاندە سیاسییەکانیش بڕۆن بۆ ئیمراڵی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکى هەدەپە دەڵێت چاوپێکەوتنى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە و پارێزەران و بنەماڵەکان باشە، بەڵام ئەوە کەمە، چوونکە بۆ کردنەوەى رێگا چارەیێکی سیاسی دیموکراتیک بۆ چارەسەرکردنى کێشەی کورد پێویستى بەوە هەیە شاندە سیاسییەکانیش بڕۆن بۆ ئیمراڵی.

ناوبراو دەشڵێت چالاکییەکانى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک بە هەموو زیندانەکاندا بڵاو بوویەوە و جەستەى خۆیان رووبەڕووی مردن کردەوە و بەو شێوەیە چالاکییەکەیان ئەنجام دا و بەڕێوەیان برد.

بوڵدان لە میانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئاماژەی بەوەش کردووە نابێت تەنها چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکان سنووردار بکرێت، بەڵکوو دەبێت شاندە سیاسییەکانیش بڕۆن بۆ ئیمراڵی، چوونکە پرۆسەیێکى لەو شێوەیە رێگا بۆ ئاشتی و چارەسەرکردنى کێشەکان دەکاتەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.