خبر 2019-06-08 14:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو تەقینەوە لە كەركووک قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی تەقینەوەیێک لە گوندی سەعدوونیەی سەربە پارێزگای كەركووک، كە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی كردبووە ئامانج، ئەندامێكی ئەو هێزانە كوژرا و دووانی دیكە برینداربوون، لە تەقینەوەیێكی دیكەشدا هاووڵاتییێک كوژرا و ئەفسەرێكی پۆلیس بریندار بوو.

کوردپرێس: لەوبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردوەتەوە، كارێكی تیرۆریستی لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە هێزەكانی پۆلیسی لە گوندی سەعدوونیە كردە ئامانج، بەهۆی كردەوەكەوە ئەندامێكی هێزەكانی پۆلیس كوژراوە و دووانی دیكەش بریندار بوون.

هەروەها بۆمبێكی دیكە لە گوندی عەسریەی سەربە پارێزگای كەركووک تەقیوەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە هاووڵاتییێک كوژراوە و ئەفسەرێكی هێزەكانی پۆلیس بریندار بووە.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.