له به‌غدا هه‌وڵ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جووتیاره زیانپێگه‌یشتووه‌كان ده‌درێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی دە‌غڵودانیان سووتاوە، لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتارانی راگه‌یاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلام شەمەری، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی رووبەڕووی هەندێک پارێزگا بوونەتەوە، ئاماژەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەندێک لە شانە نووستووەکانى داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان گەڕاونەتەوە و دەستیان بە ئەنجام دانی چالاکی کردووەتەوە.
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "لیژنەکەمان واژۆی پەرلەمانتاران کۆ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی حکوومەت پابەندی قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانە بکات، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دە‌غڵودانیان سووتاوە".
ناوبراو هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، تەواوی پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەن جوتیاران قەرەبوو بکرێنەوە.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران