خبر 2019-06-05 07:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیای ڕاپرسیی AREDA: ڕێژەی 81.5 لەسەدیخەڵکی تورکیا پشتگیریی ئوپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری عێراق دەکات

بەشی تورکیا- کۆمپانیای ڕادۆزیی AREDA ڕایگەیاند 81.5 لەسەدیخەڵکی تورکیا پشتگیریی ئوپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری عێراق دەکەن.

کوردپرێس:

کۆمپانیای ڕادۆزیی AREDA ڕادۆزییێکی کردووە کە تەوەرەکەی ئەو هەڕەشانەیە لەدەرەوەی سنوورەکانی تورکیا ڕەنگە مەترسی لەسەر ناوخۆی ئەووڵاتەدروست بکەن. بەپێی ئەو ڕادۆزییەش ڕێژەی 81.5 لەسەدیخەڵکی تورکیا پشتگیریی ئوپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری عێراق دەکات.

ڕادۆزییەکە لە نێوان 9هەزار و 317 کەسدا ئەنجام دراوە کە بەسەرناوچە جۆربەجۆرەکانی تورکیا دابەش کراون و لەبارەی ئوپەراسیۆنی "چنگال" لە باکووری عێراق پرسیاریان لێکراوە دەقی پرسیارەکەش ئەوەیە کە ئایا پشتگیریی ئوپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا لەدژی پەکەکە لەباکووری عێراق دەکەیت؟ لە وڵامیشدا 81.5 لە سەدی هاووڵاتییان وەڵامی بەڵێیان داوەتەوە.

هەروەهاش لە ڕادۆزییەکەدا 77 لە سەدی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە پشتگیری هێرشەکانی تورکیا دژی یەپەگە لە سووریا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.