خبر 2019-06-05 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەیلا گیوڤەن: ئەو بودجەیەی بۆ شەڕی پەکەکە تەرخان کراوە زۆر شتی باشتری پێدەکرا

بەشی تورکیا- نوێنەری جۆلەمێرگ لەپەرلەمانی تورکیا لە پشکی هەدەپە تانە لەسیاسەتی شەڕخوازانەی تورکیا دەدات نەخوازەڵا لەو هەلومەرجەدا کە تورکیا تووشی قەیرانی ئابووری بووە و دەڵێت: ئەو بودجەیەی بۆ شەڕی پەکەکە تەرخان کراوە زۆر شتی باشتری پێدەکرا.

کوردپرێس:

لەیلا گیوڤەن نوێنەری جۆلەمێرگ لەپەرلەمانی تورکیا لەپشکی پارتی دیموکراتیکی گەلان ماوەی 200 ڕۆژە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئوجەلان مانی لە خواردن گرتووە و لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پەیامی ئاشتیی ئوجەلان کردووە کە لە ماوەی ڕابردوودا دەریکردبوو.

گیوڤەن دەڵێت: تورکیا لە مەرزی نێوان تورکیا و سووریا دیوار دروست دەکات و بە دیوارە ناحەزەکان خەڵکی لەیەک دەکات. عەفرینی داگیر کردووە و هاووڵاتییانی ئەوناوچەیە لەماڵی خۆیان دەردەکات و سوپای ئازاد دەهێنێتە شارەکە و نیشتەجێیان دەکات. بەڵام لەو لاوە ئوجەلان پەیامی ئاشتی دەنێرێت و بە سوپای سووریای دیموکرات دەڵێت دەرک بە نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی سنوورەکانیەوە بکات. ئەمە پەیامێکی ئێجگار پڕبایەخە ودەبێت تورکیا قەدری بزانێت و بەهەندی وەربگرێت.

ناوبراو لە درێژەدا گوتوویەتی ئاکپارتی ئەم سیاسەتەی پێ نابرێتە سەر و هۆکارەکەشی قەیرانی دارایییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.