خبر 2019-06-05 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیای ڕۆسنەفت لە هەرێمی کوردستان پەرە بە کارەکانی خۆی دەدات

بەشی جیهان- کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی ڕایگەیان بەنیازە بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوتی زیاتر لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان پەرە بە کارەکانی بدات.

کوردپرێس:

کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی بەشێکی هەرەزۆری کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی بەدەستەوەیە و ڕایگەیاندووە ساڵی 2019 بەنیازە پەرە بە کارکەکانی خۆی لەهەرێمی کوردستان بدات.

کۆمپانیای ڕۆسنەفت لەکۆنفڕانسی ساڵانەی خاوەنپشکانی کۆمپانیاکە گوتیشی: ڕۆسنەفت بەنیازە کێڵگەی نوێی نەوت بدۆزێتەوە و بۆ دەرهێنانی نەوتی زیاتر لەکێڵگەنەوتییەکانی هەرێم پەرە بەکارەکانی بدات.

ئیگۆر سچین بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕۆسنەفت زیادی کرد: ئاماژەی ئەرێنی لە تاقیکردنەوەکانی بوومەلەرزە و نموونەی نەوتی خاو لەکێڵگەی نەوتی "بیجیل" دەست کەوتوون و بەم زووانە بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگە نەوتییەدا دەست پێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.