خبر 2019-06-01 13:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بڕی ١١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی دەرەوە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێکدا کە ئەمڕۆ شەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوەهاتووە: لە مانگی ئایاری ڕابردوودا توانیوویانە بڕی ١١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بکەن، بە شێوەیێک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە توانراوە بڕی ١٠٦ ملیۆن و ٦٧٥ هەزار و ٨٨١ بەرمیل هەناردە بکەن، لەکاتێکدا لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا توانراوە لەو مانگەدا بڕی ٣ ملیۆن و ١٦٦ هەزار و ٢٦١ بەرمیل هەناردە بکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کێڵگەی گەیارەی نزیک موسڵیش توانراوە بڕی ٨٩٤ هەزار و ٥٢٨ هەزار بەرمیل هەناردە بکرێت.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ڕۆژانە بڕی سێ ملیۆن و ٤٤ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیش گەیشتووەتە ٦٦ دۆلار و ٦٨ سەنت.

وەزارەتی نەوتی عێراق مانگانە بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی خاوی خۆی بۆ بازاڕەکانی وزە بڵاو دەکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.