چەکدارانی سەر بە تورکیا گوندێکی عەفرین گەمارۆ دەدەن
بەشی سووریا- ژمارەیێک چەکداری گروپـێکی ئۆپـۆزسیۆنی سووریا لەوانەی تورکیا پشتیوانیان لێدەکات، هێرشیان کردووەتە سەر گوندێک لە ناحیەی ماباتای عەفرین و ئابڵۆقەیان داوە پاش ئەوەی شکستیان هێنابوو لە داگیرکردنی ماڵێکی گوندەکە.
کوردپرێس: سەرچاوەیێک لە شاری عەفرینەوە بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە چەکدارانی فرقەی ئەلحەمزات کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەرێن هەوڵیان دابوو دەستبگرن بەسەر ماڵی هاوڵاتیێک بەڵام ئامادە نەبووە ماڵەکەی چۆڵ بکات و ئەوانیش ڕفاندوویانە و ئەشکەنجەیان داوە.
خەڵکی گوندەکەش لە بەرامبەر ئەم تاوانە ناڕەزایـیان دەربڕیوە و چەکدارەکانیش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تەقەیان لێکردوون و لە ئاکامدا 7 کەس برینداربوون کە دووانیان ژنن. دواتر کەتوونەتە لێدانی خەڵکەکە و بەوەش ژمارەیێکی دیکە بریندار بوون.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە لە ئێستادا گوندەکە گەمارۆ دراوە و چەکداران ڕێگە نادەن کەس بچێتە ناو گوندەکە یان لێی بێتە دەرێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران