به‌رگری کردن له مه‌نبه‌ج مافی ڕه‌وای ئێمه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت ئه‌بوو عادل فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له لێدوانێکدا ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی تورکیا دژ به مه‌نبه‌ج له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌ورییه هاوبه‌شه‌ی که سوپای تورکیا و ئه‌مریکا له ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له ڕاستیدا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی تورکیا و میلیشیاکانی ژێر فه‌رمانی تورکیا له ده‌وروبه‌ری باکووری ڕووباری ساجۆر ئه‌نجام ده‌بێت. به دوای دیاری کردنی نه‌خشه‌ڕێگای هێزه‌کانی تورکیا و هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان له ده‌وروبه‌ری جرابلۆس و مه‌نبه‌ج ئه‌نجام داوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که به‌رگری کردن له مه‌نبه‌ج مافی ڕه‌وای ئێمه‌یه و گوتیشی: ده‌وڵه‌تی تورکیا له ده‌وروبه‌ری سنووره‌کانی خۆی دیواری حائیلی دروست کردوووه و ئه‌وه‌ش به مانای نییه‌تی خراپی ده‌وڵه‌تی تورکیایه. ژیانێکی هێمن و ئاسووده که له مه‌نبه‌جدا هه‌یه له شاره‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا وه‌ک باب، جرابلۆس و عه‌زاز له‌ئارادا نییه و ڕۆژانه ته‌قینه‌وه و تاڵان له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران