حوکمی لەسێدارەدانی 6 تۆمەتباری تیرۆر لە عێراق جێبەجێ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دادی عێراق وتوویەتی حوکمی لەسێدارەدانی ژمارەیێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆر لە عێراق جێبەجێ کراون.
کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵ مەوازین نیووز لە زاری وەزارەتی دادی عێراقەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەمە وەزارەتی داد بەیانێکی دەرکردووە و تێیدا ئاماژەی بە لەسێدارەدانی 6 تاوانبار کرد کە دۆسیەی تیرۆریان بۆ تۆمار کرابوو.
وەزارەتی دادی عێراق لە بەیاننامەکەی خۆیدا زیادی کردووە: حوکمی لەسێدارەدانی ئەو کەسانە پاش ئەوەی هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست گیرایە بەر جێبەجێ کرا و وەزارەتی داد بە هەموو فەرمانبەرەکانیەوە ئامادەیە حوکمە دەستوورییەکان بە خێراترین و گونجاوترین شێواز تێپەڕێنێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران