نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ڕووسیا له UN: تورکیا هه‌وڵێکی زۆری بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنی ئیدلب دا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤاسیلی نه‌به‌نزیا له کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌باره‌ی سووریا جه‌ختی کرده‌وه که له ئێستادا زیاتر له هه‌زار چه‌کدار ناوچه‌ی چه‌کداماڵراو له ئیدلبیان به‌جێهێشتوووه و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتانی ڕووسیا، تورکیا و ئێران وه‌ک گهرهنتیکهرانی قۆناغی ئاستانا له نزیکه‌وه کاریان کردوووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا و ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیچ ڕۆڵێکیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا نه‌بینیوه.
نه‌به‌نزیا باسی له ڕێککه‌وتنی سوچی کرد و گوتی: "تورکیا هه‌وڵێکی زۆری بۆ جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی سۆچی دا و له ئێستادا ڕێژه‌یێکی به‌رچاو چه‌کدار ئه‌و ناوچه‌یان به‌جێهێشتوووه".
له کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان فه‌ره‌یدوون سینیرلی ئۆغڵۆ نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی تورکیا له UN ئاماژه‌ی به پێشڕه‌وتی به‌رچاوی ڕێککه‌وتنی ئیدلب کرد و گوتی: شه‌ڕ و پێکدادان وه‌ستاوه و سنووری ناوچه‌ی چه‌کداماڵراو دیاری کراوه. پێش له 10ی ئه‌کته‌وبر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی قورس له‌و ناوچه‌یه برانهدهرهوه و چه‌کدارێکی زۆر ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشتوووه. پاش ڕێککه‌وتنی سۆچی هه‌زاران هاووڵاتیی خه‌ڵکی ئیدلب بۆ خانوووه‌کانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی سیاسی له سووریا یه‌که‌مین ئه‌وله‌وییه‌تی تورکیا له‌و وڵاته‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران