هه‌سه‌ده: له 24 كاتژمێردا 12 چه‌كداری داعش كوژران
به‌شی سووریا- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند که له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات 12 چه‌كداری داعش كوژراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی 24 كاتژمێری ڕابردووی دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره‌ی ئاشكرا كرد كه له چوارچێوه‌ی "شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر" له سنووری ده‌یره‌زووری سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه که له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 12 چه‌كداری داعش كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ده‌شڵێت که دوو بنكه‌ی چه‌كدارانی داعش ڕووخێنران و ئۆتۆمبێلێک و 66 مین ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران