خبر 2018-10-18 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی فراکسیۆنی بەدر:

عادل عەبدولمەهدی دیسانەوە قاسم ئەعرەجی دەکاتەوە بە وەزیری ناوخۆ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق وتوویەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بەنیاز بۆ جاری دووهەم قاسم ئەعرەجی وەکوو وەزیری ناوخۆی عێراق دەستنیشان بکات.

کوردپرێس:

حامد عەباس لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە پاش ئەوەی هاوپەیمانیی فەتح پشکەکەی خۆی خستە دەست عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بەنیازە قاسم ئەعرەجی بکاتەوە بە وەزیری ناوخۆی عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: زۆرینەی لایەنە عێراقییەکان هێڵی سووریان لە سەر قاسم ئەعرجی نییە و ئامادەن دەنگی متمانەی پێ بدەنەوە بۆ ئەوەی دیسان ببێتەوە بە وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.