ماریا زاخارۆڤا: هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه کورده‌کانی له سووریا مایه‌ی نیگه‌رانییه
به‌شی جیهان- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌مریکا پشتیوانی له هاوپه‌یمانه کورده‌کانی ده‌کات له سووریا بۆ دروست کردنی پێکهاته‌یێکی هاوشێوه‌ی وڵات و گوتی: "ڕووسیا نیگه‌رانه له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مریکا".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆڤا له مۆسکۆی پایته‌خت کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی ساز کرد و له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی سووریاوه وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی که نیگه‌رانییه‌کانی ڕووسیا له‌باره‌ی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا درێژه‌ی هه‌یه و گوتی: "ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه کورده‌کانی له ناوچه‌که سه‌رگه‌رمی دروست کردنی پێکهاته‌یێکی هاوشێوه‌ی وڵاته".
زاخارۆڤا گوتیشی: "ڕووسیا نیگه‌رانه له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مریکا".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران