وەزیری دەرەوەی تورکیا:
گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئیدلب دەر دەکرێن
بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئیدلب دەر دەکرێن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو دەڵێت بە قووڵایی ١٥-٢٠ کیلۆمەتر ناوچەیێک لە چەکە قورسەکان دادەماڵرێت و مەدەنییەکانی لێ دەمێننەوە و تەنھا گرووپە تیرۆریستییەکان دەردەکرێن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا،گوتیشی: بەپێی رێککەوتنی سۆچی سنوورەکانی ئیدلب دەپارێزرێن. گۆڕانکاری لە پێگەیدا ناکرێت. ھەمووان لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا،گوتیشی: ناوچەکە لە گرووپە رادیکاڵەکان پاک دەکرێتەوە و دانیشتوان و ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە. ئاگربەست دەستەبەردەکرێت".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران