خبر 2018-09-20 04:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کەرکووک تەقییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی تسعین لە شاری کەرکووک تەقییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە هۆی تەقینەوەکەوە سێ بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کۆماری، کە دووانیان برینەکانیان سەختە.

پۆلیسی کەرکووکیش لەو بارەیەوە ڕایگەیاند تەقینەوەکە لە ڕێی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پریمرا لە نزیک بارەگای حزبی دەعوە و حسێنییەیێکی شیعەکان لە چوار ڕێیانی خەزرا لە گەڕەکی تسعین ڕوویداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە کەرکووک و لەو حسێنییەیەدا، شیعەکانی ئەو شارە مەراسیمی عاشوورا ئەنجام بدەن.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەوڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.