شەش کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف، باڵیۆزی عێراق لە لیبیا، ئاشکرای کرد بەهۆی بەدواداچوونی بەردەوامی باڵیۆزخانەکەیانەوە، سەرەنجام چارەنووسی ئەو شەش هاووڵاتییە روون بووەتەوە و لە ئێستاشدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بە شێوازێکی خۆویستانە بگەڕێندرێنەوە نێو خێزانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆچبەرەکان گەیشتوونەتە نێو باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری تەرابلوس و لە چاوەڕوانی تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکاندادان تاوەکو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەڕێندرێنەوە نیشتمان.
سەحاف هاوکات هۆشداریی دا لەسەر خەریکبوونی بەردەوامی تۆڕەکانی قاچاغچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و گوتی: «ئەم تۆڕانە بەڵێنی پووچ دەدەنە گەنجانی عێراق و هەڵیانمیپەڕێنن.» جەختیشی لەسەر پێویستیی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و بەهێزکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان عێراق و لیبیادا کردەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران