خبر 2018-09-20 05:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری ناوخۆی تورکیا:

پەکەکە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی

بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو له‌ میانی به‌شداری كردنی له‌ چالاكییێكدا له‌ گۆڕه‌پانی شاره‌وانی شاری چانكری گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سۆیڵو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاند: "پەکەکە کە ماوەی چەندین ساڵە جیاوازییە ئەتنییەکان دەکاتە بەهانە و هەوڵی دابەش کردنی ئەم وڵاتە دەدات، لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی دوایین هەناسەکانی.

ناوبراو درێژەی دا: "تەماشاکەن لیستی رەنگاوڕەنگی تیرۆریستە داواکراوەکانمان بەدەستەوەیە و دووبارە و دووبارە ناوەکان دەسڕینەوە. ساڵی رابردوو بە هەموو ساڵەکە ٦٣ تیرۆریستمان لەم لیستە رەنگاوڕەنگانە لە چالاکی خستبوو و ئەمساڵ، ٦٥ کەسمان لە چالاکی خستووە.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.