ڤیدیۆ
خبر 2026-10-22 11:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 29ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 29ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

مافی کورد لە تورکیا؛ ئەڵقەی ونبووی هەندێک لە داواکارییە دیموکراتیکەکان

یوست یونگردن، توێژەری پرسی کۆمەڵایەتی، ڕەخنە لە ڕوانگەی بەشێک لە ڕەوتە عەلمانی و کۆماریخوازەکانی تورکیا دەگرێت و جەخت دەکاتەوە: داواکاریی دیموکراسی بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئینکارکردنی مێژووییی ناسنامەی کوردی و بێبەشکردنی سیاسییان، ناتوانێت ببێتە هۆی وەدیهاتنی یەکسانی و دادپەروەری.

مۆسیقاناسی کورد:

٤ هەزار و ٩٧١ گۆرانیی ڕەسەنی کوردی، دزراون و کراون بە تورکی

وەیسی ڤارلی، مۆسیقاناسی کورد، ئاشکرای دەکات لە لێکۆڵینەوەیەکدا ۲۸ هەزار گۆرانیی پشکنیوە و شوێنپێی تورکیکردنی ٤ هەزار و ٩٧١ گۆرانیی کوردی دۆزیوەتەوە و هەروەها هۆشداریی دا لەبارەی دوورکەوتنەوەی هونەرمەندانی کورد لە ڕیشە و سیستمی دەنگیی مۆسیقای کوردی.

یەبەشە لەسەر چوونە ناو سیستەمی ئەمنیی عێراق و دۆخی شنگال زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

هادی ئەلیاس، وتەبێژی هێزەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) ئاشکرای کرد کە لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازیی حکوومەتی عێراق دەست پێکردووە. ئامانجی ئەم گفتوگۆیانە گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی باش بۆ ڕێکخستن و چوونە ناو سیستەمی دەوڵەتی عێراق.

تێکۆشانی کوردەکانی سووریا بۆ پاراستنی زمانی دایکی

گۆڕینی زمانی فێرکردنی هەندێک وانەکان لە کوردییەوە بۆ عەرەبی، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا بەرز کردووەتەوە و نیگەرانییەکانی دەربارەی داهاتووی خوێندن بە زمانی کوردی زیاد کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.