وته‌بێژی حکوومەتی عێراق: له‌گه‌ڵ ئێران کار له‌سه‌ر پرسی هێزه کوردیه‌کان ده‌که‌ین
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حکوومەتی عێراق له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌کانی وڵاتەکەی، جه‌ختی له بوونی هه‌ماهه‌نگیی باڵا له‌گه‌ڵ تورکیا کرده‌وه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی چه‌کدارانی په‌که‌که، له کاتێکدا له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌کی باڵاوه له‌گه‌ڵ ئێران کار له‌سه‌ر پرسی چه‌کدارانی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
ناوبراو ئاشکراشی کرد، بڕیاری ڕاگرتنی کار له ده‌روازه‌ی سنووریی ئه‌لشه‌یب له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ئاماده‌کارییه ته‌کنیکی، هونه‌ری و لۆجستییه‌کانه‌وه بووه، جه‌ختیشیکرده‌وه که چه‌ندین ده‌روازه‌ی سنووریی دیکه ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان به ئاسایی به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بوونی باره‌گاکانی حوسییه‌کان، وته‌بێژی حکوومەتی عێراق ڕوونیکرده‌وه، هیچ بنکه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه له عێراقدا تۆمار نه‌کراوه تا بڕیاری حکوومی بۆ ده‌ربکرێت، به‌پێی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌کان ڕێگه به هیچ گرووپێکی بیانی نادرێت خاکی عێراق به‌کاربهێنێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران