پاش 7 ساڵ هه‌ڵبژاردن له سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌شی سووریا- پاش 7 ساڵ له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا بۆ یه‌كه‌مین جار پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلوولی 2018 سه‌عات 7ی به‌یانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له سووریا ده‌ستی پێكرد و بڕیاره پڕۆسه‌كه تا 7ی ئێواره به‌رده‌وام بێت و به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌كرێت ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ 5 سهعاتیتر درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سووریا ماوه‌ی 7 ساڵ به ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆوه ده‌ناڵێنێت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره هاووڵاتییانی سووری له دوای ساڵی 2011وه ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران