خبر 2026-10-21 09:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزی ئێران: لەگەڵ عێراق ڕێککەوتین ئەندامانی حزبه‌كانى ئۆپۆزیسیۆنی ئێران  دەربکەن

باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند،  لەگەڵ عێراق رێککەوتین لەسەر دەركردنی ئەندامانی حزبه‌كانى ئۆپۆزیسیۆنی ئێران  له‌ هەرێم یان ڕادەستكردنیان بە ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە سەكۆی "ئێكس" نووسیویەتی: "لەچوارچێوەی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران‌ و کۆماری عێراق، هەردوولا لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئاسایش، بەئامادەبوونی وه‌فدى ئێران ‌و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕێککەوتن لەسەر دەركردنی ئەندامانی گرووپە "جوداخوازەکانی" ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق یان ڕادەستكردنیان بە ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.